view icon
213 views

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": ماف و چەمکەکانی پەیوەست بە خزمەتگوزارییەکان بۆ ژنان و کچان

podcast

لەم ئەڵقەیەی تۆماری دەنگیدا، باسی چەند چەمکێکی سەرەکی دەکەین کە پەیوەندییان بە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانەوە هەیە بە شێوەیەک کە دڵنیابین لەوەی کە هەست بە ئاسوودەیی بکیت! لەبیرت بێت! تۆ کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانتی لەسەر جەستەت و چ خزمەتگوزارییەک دەتەوێت یان ناتەوێت و هەر شتێکی تر کە پەیوەندی بە بارودۆخەکەتەوە هەبێت.
بۆ زانیاری زیاتر کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن
00:00:16 زانیاری دەربارەی تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:33 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون. وە مەبەست لە بابەتەکان
00:00:38 ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:50 من ناوم سەیرانە، و لێرەم بۆ ئەوەی قسەت لەگەڵ بکەم دەربارەی چەند چەمکێکی سەرەکی
00:00:55 کە پەیوەندییان بە دەستڕاگەیشتن بە خزمەتگوزارییەکانەوە هەیە
00:00:58 بە شێوەیەک کە دڵنیابێت لەوەی هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت!
00:01:03 ئەگەر پێویستت بە یارمەتی هەیە و دڵنیا نیت لە کوێوە دەست پێ بکەیت،
00:01:07 ئەوا خزمەتگوزاری و ڕێکخراوی حکومی هەن کە بە تایبەتی پشتگیری لە ژنان و کچان دەکەن.
00:01:12 لە ڕێگەی ئەوانەوە ژنان و کچان دەتوانن خزمەتگوزاری جیاواز وەربگرن لەوانە
00:01:17 پاڵپشتی سۆزداری یان دەروونی، زانیاری یاسایی، خزمەتگوزاری تەندروستی و زۆر شتی تر.
00:01:24 ئەمانە دەتوانن لە ڕێگەی ناوەندەکانی ژنان و کچان، دامەزراوە تەندروستییەکان،
00:01:28 لە ڕێگەی قوتابخانەکان یان ڕێکخراوە کۆمەڵایەتییەکانەوە بەردەست بن
00:01:32 لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر جیاواز دەردەکەوێت
00:01:35 بەڵام ئامانجەکە پشتگیریکردنی ژنان و کچانە، وەک تۆ!
00:01:39 با بەو پرسیارە سەرەکیانەدا تێپەڕین کە ڕەنگە تۆ هەتبێت سەبارەت بەم خزمەتگوزارییانە،
00:01:44 بە تایبەت ئەوانەی کە پشتگیری سۆزداری و دەروونی پێشکەش دەکەن.
00:01:48 چ جۆرە خزمەتگوزارییەک بۆ ژنان و کچان بەردەستە؟
00:01:52 یەکەم: ئەمانە دەتوانن سەرچاوەی زانیاری و پشتگیری و ئاسوودەیی بن و
00:01:56 یارمەتیدەر بن لە پێدانی ناونیشان و بژاردە بۆ چارەسەرکردنی پێداویستییەکانتان.
00:02:02 ئەو خزمەتگوزارییانەی کە بەردەستن لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر و بۆ کوێ دەڕۆیت
00:02:06 جیاواز دەبێت. هەندێک لەو خزمەتگوزارییانەی کە دەتوانن بەردەست بن بریتین لە:
00:02:12 پشتگیری سۆزداری یان دەروونی کۆمەڵایەتی، تەندروستی، یارمەتی یاسایی، و پەناگەی سەلامەت
00:02:18 لە هەندێک شوێندا، لەوانەیە بتوانیت چەندین جۆری خزمەتگوزاری لە یەک شوێن
00:02:23 بەدەست بهێنیت؛ بەڵام لە زۆر شوێنی جیاواز خزمەتگوزاری جیاوازیان دەبێت.
00:02:27 ئەگەر تۆ تەمەنت لە خوار ١٨ ساڵەوە، هێشتا دەتوانیت دەستت
00:02:31 بگات بە خزمەتگوزارییەکان ئەگەر توندوتیژیت بەرامبەر کراوە،
00:02:35 تەنانەت ئەگەر کەسێکی گەورەت نەبێت کە متمانەت پێیەتی لەگەڵ خۆتدا بهێنێت.
00:02:39 پێشکەشکاری خزمەتگوزارییەکەت لەگەڵ تۆ کاردەکات بۆ ناسینەوەی گەورەساڵێکی
00:02:44 متمانەپێکراو یان بۆ دەسگەیشتن بە خزمەتگوزارییە پێویستەکان بەبێ گەورەساڵێک.
00:02:50 بۆ پشتگیری یان زانیاری لەگەڵ کێ قسە دەکەم؟ ئەگەر بچیتە لای پێشکەشکاری خزمەتگوزاری
00:02:56 یان ڕێکخراوێک کە پاڵپشتی دەروونی کۆمەڵایەتی پێشکەش دەکات،
00:03:00 ڕەنگە کەسێکی ستاف بە کارمەندی کەیس یان کارمەندی کۆمەڵایەتی ناوببرێت؛
00:03:04 ئەوان یارمەتیت دەدەن لە پێدانی زانیاری بە پشتبەستن بە پێداویستییەکانت و بژاردەکەت،
00:03:09 و پشتگیریت دەکەن بۆ بڕیاردان لەسەر باشترین ڕێگا بۆ هەنگاونان.
00:03:14 ئەمە کەسێکە ڕاهێنراوە بۆ ئەوەی زانیاری و پشتگیریت پێبدات
00:03:18 ئەگەر خراپەکاریت بەرامبەر ئەنجام دراوە و یارمەتیت دەوێت.
00:03:22 ئەگەر تۆ ئاسوودەتر بوویت لە چوون بۆ بنکەیەکی تەندروستی یان خزمەتگوزارییەکی تر،
00:03:27 وەک پۆلیس یان قوتابخانە، دەتوانیت لەگەڵ پزیشک، پەرستار، یان مامان
00:03:32 یان کەسێکی تر قسە بکەیت کە متمانەت پێی هەیە و هەست بە ئاسوودەیی دەکەیت.
00:03:37 کارکردن لەگەڵ کارمەندی کۆمەڵایەتی یان کارمەندی کەیس لە چی دەچێت؟
00:03:42 یەکەم: تەنها پێویستە ئەو زانیاریانە پێشکەش بکەیت کە بە ئاسوودەیی و خۆبەخشانە هاوبەشی دەکەیت.
00:03:48 دووەم: کارمەندی کەیس شێوازێکی پێکهاتەیی پەیڕەو دەکات بۆ پێشکەشکردنی
00:03:52 پاڵپشتی دەروونی بۆ ژنان و کچان، ئەوانەی کە تووشی توندوتیژی بوون.
00:03:57 ئەمەش پێی دەوترێت بەڕێوەبردنی کەیس. لەم پرۆسەیەدا، کارمەندی کەیس بەرپرسیار دەبێت
00:04:03 لە دڵنیابوون لەوەی کە تۆ لە هەموو ئەو بژاردانەی کە لەبەردەستدان ئاگادار دەکرێیتەوە.
00:04:08 ئەو خزمەتگوزارییە جیاوازەکان ڕوون دەکاتەوە لەوانەش هەر مەترسییەک،
00:04:12 و پشتگیریت دەکات بۆ دەستنیشانکردنی کێشەکان و دۆزینەوەی چارەسەرەکان،
00:04:17 کارمەندی کەیسەکە ناتوانێت هەموو کێشەکان چارەسەر بکات، بەڵام لەگەڵت
00:04:21 کاردەکات بۆ دۆزینەوەی ڕێگاکان بۆ چارەسەرکردنی نیگەرانی و پێداویستییەکانت.
00:04:27 کێ بەرپرسیار دەبێت لە بڕیاردان لەسەر ئەوەی کە من چی دەکەم؟
00:04:32 تۆ! تۆ کۆنتڕۆڵی بڕیارەکانت هەیە سەبارەت بە جەستەت، چ خزمەتگوزارییەکت
00:04:36 دەوێت یان ناتەوێت، هەر شتێکی تر کە پەیوەندی بە دۆخەکەتەوە هەبێت.
00:04:41 پێشکەشکاری خزمەتگوزاری پێویستە هەموو زانیارییە پەیوەندیدارەکانت پێبدات
00:04:45 بۆ ئەوەی بتوانیت مۆڵەت بدەیت بۆ ئەوەی شتێک ڕووبدات یان لەسەر ڕێگەیەک
00:04:49 بۆ هەنگاو نان ڕێک بکەویت. ئەمەش پێی دەوترێت ڕەزامەندی ئاگادارانە.
00:04:54 ئەگەر لەگەڵ پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری قسە بکەم، ئایا بە کەس دەڵێن؟
00:04:59 ئەو کەسانەی کە خزمەتگوزاری دەروونی کۆمەڵایەتی و تەندروستی و یاسایی
00:05:03 پێشکەش دەکەن پابەندن بە بنەمایەکی ئەخلاقی کە پێی دەوترێت نهێنی پارێزی.
00:05:09 نهێنی پارێزی واتە پێشکەشکارانی خزمەتگوزاری ئەو زانیاریانەی کە دەربارەی ژنان و کچان
00:05:14 کۆکراونەتەوە دەپارێزن و تەنها بە رەزامەندی ئەوان زانیاری دەخەنەروو دەربارەی کەیسی یەکێک.
00:05:21 هەندێک جار پێویستیان بە خستنەرووی زانیاری هەیە - ئەگەر تۆ بەنیازی
00:05:25 زیانگەیاندن بە خۆت یان کەسانی تر بێت یان ئەگەر یاسایەک هەبێت کە ئەرکیان پێبدات
00:05:30 جۆرە تایبەتەکانی توندوتیژی وەک دەستدرێژیکردنە سەر منداڵان ڕابگەیەنن.
00:05:35 سەرەکیەکە ئەوەیە کە پێویستە بە ڕوونی مەرجەکانی ڕاپۆرتکردنی ناچاری
00:05:39 ڕوون بکەنەوە لە سەرەتای گفتوگۆکەتدا و پێش ئەوەی ڕەزامەندی خۆت بدەیت
00:05:44 بۆ بەردەوامبوون بۆ ئەوەی بتوانیت بڕیار بدەیت کە چۆن دەتەوێت هەنگاو بنێیت.
00:05:55 ئەگەر پرسیاری ترت هەیە یان دەتەوێت قسە لەگەڵ کەسێک بکەیت
00:05:58 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:06:04 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:06:06 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
Tags:
خزمەتگوزاریی
رەزامەندی
مافەكان
توندوتیژی
هەموو_تەمەنەكان