view icon
168 views

تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین": چاودێری تەندروستی ڕزگارکەری ژیان بۆ ڕزگاربووانی لاقەکردن

podcast

 

لەم زنجیرە تۆماری دەنگی باسی هەنگاوە سەرەکییەکان دەکەین کە پێویستە بزانیت ئەگەر تۆ یان کەسێک کە دەناسیت لاقە کرابێتە سەری. تکایە لەبیرت بێت هیچ کەس شایەنی ئەزموونی توندوتیژی نییە و هەموو ئەزموونێکی تاکەکەسی جدییە. شایەنی ئەوەیت باوەڕت پێ بکرێت و پشتگیری بکرێت.

بۆ گوێگرتن لە تۆمارە دەنگییەکە کلیک لەسەر دوگمەی "ئیشپێکردن" لە خوارەوە بکە.

00:00:03 بەخێربێن بۆ تۆماری دەنگیی "با باسی بکەین" - بە سپۆنسەری لاها
00:00:12 لاها، سەکۆیەکی ئۆنڵاینی کراوەیە، کە تیایدا ژنان و کچان دەتوانن
00:00:16 زانیاری دەربارەی تەندروستی و خۆشگوزەرانی و سەلامەتیی خۆیان وەربگرن.
00:00:29 تکایە بیرت بێت کە هەموو ئەو بابەتانەی لەسەر سەکۆکە دەستەبەر دەکرێن،
00:00:33 بۆ فێرکارین و لەسەر بنەمای زانیاریی زانستی دانراون. وە مەبەست لە بابەتەکان
00:00:38 ئەوە نیە کە ببنە جێگرەوە بۆ ئامۆژگاری و ڕاوێژ یان چارەسەری پیشەگەرانە.
00:00:52 ناوم سەیرانە، ئەمڕۆ باس لە هەنگاوە بنەڕەتییەکان دەکەین
00:00:56 کە پێویستە تۆ بیزانیت، ئەگەر تۆ یان کەسێک کە دەیناسیت لاقە کرابێت.
00:01:01 سەرەتا با باس لەوە بکەین کە ڕەنگە چاوەڕوانی چی بکەیت لە خزمەتگوزارییە تەندروستییەکان.
00:01:08 لەوانەیە پێویست بکات لەگەڵ بەشی پێشوازی قسە بکەیت
00:01:11 بۆ ئەوەی بچیتە ناوچەی گونجاوی کلینیکی تەندروستی.
00:01:14 لەوانەیە ئەمانە لە دەرگای چوونە ژوورەوەی دامەزراوەی تەندروستی
00:01:18 یان ژووری فریاکەوتن بن، بەڵام ڕەنگە هەندێک لە دامەزراوەکان
00:01:22 توێژەری کۆمەڵایەتی یان شوێنی جیاکراوەیان هەبێت کە دەتوانیت زانیاریان لێ وەربگریت
00:01:27 لەسەر ئەوەی بۆ کوێ بچیت. بەداخەوە ڕەنگە هەموو کارمەندانی تەندروستی
00:01:32 پشتیوان یان هاوسۆز نەبن. لەبیرت بێت هەر کەسێک چی دەڵێت،
00:01:37 ئەمە هەڵەی تۆ نییە و مافی دەست گەیشتنت بە خزمەتگوزارییەکانت هەیە.
00:01:42 پێویستە لە شوێنێکی تایبەت و نهێنیدا ببینرێيت. ئەگەر ئەمە نەبێت یان هەست
00:01:46 بە ئاسوودەیی نەکەیت، لەوانەیە بتوانیت داوای ژووری پشکنینی تایبەتتر بکەیت.
00:01:52 هەندێک لە دامەزراوە تەندروستییەکان لەخۆوەوە پزیشک یان پەرستارێکی ئافرەت
00:01:57 لەبەردەستدا دەبێت بۆ پێشکەشکردنی چارەسەر و چاودێری بۆ ژنان و کچان.
00:02:02 بەڵام هەمیشە ئەمە وا نییە. دەتوانیت داوای ئەوە
00:02:05 بکەیت کە کارمەندێکی تەندروستی ژن ئامادە بێت،
00:02:08 هەرچەندە ڕەنگە ئەمە لە هەموو دامەزراوە تەندروستییەکان
00:02:11 نەتوانرێت بەپێی دامەزراندنی کارمەند لە شوێنێکی دیاریکراودا.
00:02:16 ئەگەر تۆ تەمەنت لە خوار 18 ساڵەوەیە، لەوانەیە پێویستت بە کەسێکی گەورە بێت
00:02:20 لەگەڵ خۆتدا بۆ ئەوەی دەستت بگات بە خزمەتگوزارییەکانی چاوەدێری تەندروستی.
00:02:26 ئەگەر دایک و باوک یان ئەندامێکی خێزانی متمانەپێکراوت نەبێت، لەوانەیە
00:02:30 توێژەری کۆمەڵایەتی بتوانێت یاوەرت بێت، بەڵام ئەمە بەپێی شوێنی جیاواز دەگۆڕێت.
00:02:36 کۆمەڵێک چارەسەری باوەرپێکراوی جیهانی هەیە بۆ ڕزگاربووانی لاقەکردن
00:02:40 بۆ ڕێگریکردن و بەڕێوەبردنی ئەگەری دەرئەنجامە تەندروستییەکان.
00:02:44 پێشنیار دەکرێت کە ڕزگاربووان بە زووترین کات دوای ڕووداوەکە
00:02:48 دەستیان بە چاوەدێری کلینیکی بگات. مافی ئەوەت هەیە زانیاری تەواوت هەبێت
00:02:52 لەسەر بژاردەکانی چارەسەرکردن و خۆت بڕیار بدەیت کە چی دەکرێت.
00:02:57 لەوانەیە پێویستت بە پارەدان بێت بۆ ئەم جۆرە چاوەدێرییە پزیشکییە،
00:03:01 بەڵام دەتوانێت لە هەندێک لە دامەزراوەکانی چاوەدێری تەندروستیدا بەخۆڕایی بێت.
00:03:06 بۆ زانیاری زیاتر دەتوانيت لەگەڵ کارمەندێکی کۆمەڵایەتی ناوچەکەت قسە بکەيت.
00:03:10 وە لەبیرت بێت، تۆ مافی ئەوەت هەیە داوای کۆپی ئەنجام و فایلە پزیشکییەکانت بکەیت.
00:03:16 ئەگەر بتەوێت بەڵگە کۆبکەیتەوە لەسەر ئەوەی چیت بەسەر هاتووە بۆ ئەوەی بچیتە دادگا
00:03:21 یان ڕاپۆرتی دەستدرێژیکارەکەت بدەیت بە پۆلیس، دەتوانیت داوای
00:03:25 پشکنینی پزیشکی دادوەری بکەیت. لەم حاڵەتەدا واباشە دوای ڕووداوەکە
00:03:30 ڕووداوەکە خۆت بەدوور بگرێت لە گەرماوکردن یان چوون بۆ تەوالێت.
00:03:34 دەتوانرێت لە هەر کاتێکدا ئەم جۆرە پشکنینانە ئەنجام بدرێن بەڵام لە ماوەی
00:03:38 ٤٨ کاتژمێری یەکەمی دوای لاقەکردن، بەڵگەی پزیشکی دادوەری زیاتر لەبەردەستدا دەبێت.
00:03:44 ئەوە بڕیاری خۆتە کە دەتەوێت تاقیکردنەوەیەکی لەو شێوەیە ئەنجام بدەیت یان نا.
00:03:50 پێویست ناکات بە تەنیا بچیت - داوا لە هاوڕێیەکی متمانەپێکراو
00:03:53 یان ئەندامێکی خێزانەکەت بکە، یان کارمەندێکی کۆمەڵایەتی، کە یاوەرت بێت.
00:03:57 ئەگەر تۆ بە تەنیا بچیت، دەتوانیت لە دامەزراوەی تەندروستی پرسیار بکەیت
00:04:02 کە ئایا پارێزەرێکی ڕاوێژکار هەیە، یان توێژەرێکی کۆمەڵایەتی بەردەستە
00:04:06 کە لەوانەیە بتوانێت لە پرۆسەکەدا یاوەریت بکات.
00:04:15 هەروەها زانیاری زیاتر هەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن ژنان و کچان دەتوانن دەستیان بە
00:04:19 دەتوانیت وردەکارییەکانی پەیوەندیکردنی پێشکەشکارێکی خزمەتگوزاری لە نزیک خۆت بدۆزیتەوە
00:04:24 بە کلیک کردنی سەر "دۆزینەوەی خزمەتگوزارییەکان"
00:04:27 یان بۆ گەڕان بەدوای بابەتی زیاتر بە بەکارهێنانی ئەرکی گەڕان یان ئامیری چاتکردن.
00:04:33 هەروەها زانیاری زیاتر هەیە لەسەر ئەوەی کە چۆن ژنان و کچان دەتوانن دەستیان بە
00:04:37 جۆرە جیاوازەکانی خزمەتگوزاری بگات لەسەر لاها، کە ناوەندێکی سەلامەتی کرداریە
00:04:43 تکایە لەبیرت بێت هیچ کەس شایەنی ئەزموونی توندوتیژی نییە
00:04:47 هەموو ئەزموونێکی تاکەکەسی جدییە. شایەنی ئەوەیت باوەڕت پێ بکرێت و پشتگیری بکرێت.
Tags:
خزمەتگوزاریی
پشتگیریکردنی_کەسانی_تر
توندوتیژی_سێکسی
هەموو_تەمەنەكان